قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراقی كۆبووەوە و لەبارەی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی عێراقی كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی رەخساندنی کەشێکی سیاسی گونجاو کردەوە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی جێبەجێ بکات.

هەروەها بە گرنگیانزانی درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەکان بدرێت تا گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لە چێوەی دەستوور و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتی و چەسپاندنی بنەمای یەکسانی لە ئەرک و مافەکان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئاماژەشیداوە، هەروەها باسیان لە رەوشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیانکردەوە کە دەبێت هێزە سیاسییەکان سەقامگیری و ئارامی سیاسی بەرپابکەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە هەرێم راگەیەندران

هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ئاشكرادەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی…
Total
0
Share