لە باڵەكایەتی هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكرێت.. “دەبێت گەنجەكانمان ئازاد بكرێن”

چەند كەسایەتییەكی باڵەكایەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا، داوای ئازادكردنی ئەو كەسانە دەكەن كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.

ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەناوی چالاكوانان و ژمارەیەك كەسایەتیی باڵەكایەتی بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، “چەند ڕۆژێکە پۆلێک گەنج لە ناحیەى قەسرێ لەلایەن ئاسایشى ناحیەکەوە دەستگیرکراون، ئەمڕۆش ڕۆژنامەنوس و چالاکى کۆمەڵى مەدەنى و ژینگەپارێز و شاخەوان ‘زۆسک باڵەک’ لەلایەن ئاسایشى قەزاى چۆمانەوە دەستگیرکرا، کە سەرجەمیان لە زیندانى ئاسایشى گشتیى قەزاى سۆرانن”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە وەک چالاکوانان و گەنجان و بەشێک لە کەسایەتییە ئاینى و کۆمەڵایەتییەکانى باڵەکایەتى لە ڕێگەى ئەم بەیاننامەیەوە ڕایدەگەیەنین، تا کاتژمێر 3ى دواى نیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە 13/12/2020 چاوەڕوانى ئازادکردنى سەرجەم ڕۆڵەکانمان دەکەین، بەپێچەوانەوە لەدواى ئەو کاتەى دیاریمان کردووە دەست دەکەین بە ئەنجامدانى چالاکی مەدەنى و شارستانى و هەموو فشارێک دەکەین بۆ ئازادکردنى گەنجەکانمان”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە ئەگەرى ئازاد نەکردنیان سبەى کاتژمێر 3ى دواى نیوەڕۆ چالاکوانانى باڵەکایەتى لەبەردەم بازاڕى هاوچەرخ نزیک مزگەوتى ناوبازاڕى چۆمان کۆدەبنەوە و بەیاننامەیەکى ناڕەزایى دەخوێندرێتەوە، داواش لە سەرجەم ئازادیخواز و چالاکوان و گەنجان و سەرجەم چین و توێژەکانى باڵەکایەتى دەکەین بەشدارى بکەن و پێکەوە ئازادى تاک و ئازادى گشتیی ناوچەکەمان بپارێزین”.

وێنەی ئەو كەسانەی لەلایەن ئاسایشەوە لە باڵەكایەتی دەستگیر كراون..

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا بەردەوامییان هەیە

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 2-2 ئەتلەتیک بلباو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی…
Total
0
Share