دوو تۆمەتباری دزیكردن لە هەولێر دەستگیركران

دوو تۆمەتبار كە برای یەكدین، بە تۆمەتی ئەنجامدانی 14 “تاوانی دزیكردن” لە شاری هەولێر دەستگیركران.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وردەكاریی كەیسەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، “دوو برا 14 تاوانی دزیكردنیان لە شاری هەولێر ئەنجامداوە و بەشێك لە دزیكردنەكان لە خانووی تەواونەكراودا بوون، موەلیدە و كێبڵی كارەبایان دزیوە”.

وتیشی، “بەهای كۆی دزیكردنەكانی ئەو دوو تۆمەتبارە بە زیاتر لە 15 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت و لە كاتی دەستگیركردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر سێ چەقۆ و كەتەرێك و چەند درێلێكی كارەبایی و كەرەستەی دیكەی دزیكردندا”.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک مزگەوتێکی پاکستانی هەژاند

بابەتی دواتر

دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share