ئەردۆغان بە “ناتۆ” هەڕەشە لە سوید دەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، هەڕەشە لە سوید دەكات بەوەی رێگری دەكەن لە بوونی بە ئەندامی ناتۆ.

كاردانەوەكانی سووتاندنی قورئان لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەردەوامن، تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، بەهۆی كاردانەوەكانی توركیا بەرامبەر بەو رووداوە، وتووێژەكانی بوونی وڵاتەكەی بە ئەندامی ناتۆ رادەگرن.

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی سویددا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەبارەی بوونی فینلەندا بە ئەندامی ناتۆ رەنگە بڕیارێك بدات كە سوید شۆكبكات.

ئەردۆغان وتی، “ئەگەر دۆخەكە وا بخوازێت، دەكرێت پەیامێكی جیاواز بدەین بە فینلەندا كە سوید شۆكبكات”، وەك ئاماژەیەك بۆ وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ و رەتكردنەوەی داواكاریی سوید، كە هەردوو وڵاتەكە پێكەوە هەوڵی بوون بە ئەندامی هاوپەیمانێتییە سەربازییەكەی ئەوروپا دەدەن.

سەرۆكی توركیا دووپاتیشیكردەوە كە چیتر نابێت ستۆكهۆڵم چاوەڕوانی ئەوە لە ئەنكەرە بكات لەبارەی بوونی سوید بە ئەندامی ناتۆ هەنگاوبنێت.

بابەتی پێشتر

نیو ملیۆن کرێکاری بەریتانی مانگرتن رادەگەیەنن

بابەتی دواتر

مێسی و مباپی خراپترین بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆ هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات، لەبارەی ئەو سزایانەی لەلایەن هەندێك وڵاتەوە بەهۆی كەیسی ناڤالنی ڕوبەڕووی بەرپرسانی…
Total
0
Share