کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا پڕۆگرامێکی تایبەتی چاکبونەوەى لە پێکانەکەى وەرگرتووە.
ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە هیچ یارییەک دانەبڕێت و بۆ یاریی داهاتووی یانەى نەسڕ ئامادەبێت.
یاریی داهاتووی یانەى نەسڕ بەرامبەر یانەى فەتح لە سێی مانگی دوو ئەنجام دەدرێت.
ڕۆناڵدۆ لە جامی سوپەری سعودییە توشی پێکان هات و چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.