ئەوەی مێسی بۆی دەگەڕێت (40) ساڵە دیار نەماوە

لیۆ مێسی لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر کرواتیا تەواوی وزەی خۆی بۆ بردنەوە بەگەڕدەخات، نەک تەنها بردنەوە، بەڵکو بەدوای ڕیکۆردێکدا دەگەڕێت (40) ساڵە هیچ یاریزانێک تۆماری نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، ناسناوی مۆندیال ئامانجی سەرەکیی مێسی-یە، جگە لە جامە مێژووییەکە دوو ڕیکۆردی دیکەشی کردووەتە ئامانج.

دوو ڕیکۆردەکەی دیکە بریتین لە، پلەی یەکەمی گۆڵکاری مۆندیال و یاریزانی ئاڵتوونیی.

(40) ساڵ لەمەوبەر (1982) بۆ دوواینجار، پاولۆ ڕۆسیی ئەفسانەی ئیتاڵیا توانیویەتی ناسناوی مۆندیال و ئەو دوو خەڵاتە بباتەوە.

لە 1982وە تاوەکو ئێستا، هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەو سێ خەڵاتە بەیەکەوە کۆبکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا دەرفەتەکە بۆ مێسی گونجاوە.

ئایا مێسی مێژووی ڕۆسی دووبارە دەکاتەوە؟

بابەتی پێشتر

کەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ لە هەرێم وشکەساڵی نابێت

بابەتی دواتر

لە یاریی نێوان فەرەنسا و مەغریب چی ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share