هاوڵاتییان لەبارەی رەگەزنامەكانیانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی، بەشێك لە هاوڵاتییان لەبارەی رەگەزنامەكانیانەوە ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، پێویستە سەردانیان بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانه‌ دەكەین كە رەگەزنامەی عێراقییان لە بەغداد و شارەكانی تری عێراق دەرهێناوە و لە دوای ساڵی 1997ـەوە، نەیانتوانیوە ‎سەردانی بەغداد یان كەركوك بكەن بۆ تازەكردنەوەی رەگەزنامەكانیان و لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە لە شاری سلێمانی رەگەزنامەكانیان بۆ تازەكراوەتەوە، لە ئێستادا ئەو رەگەزنامانە كاریان پێناكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتییانە دەكات سەردانیان بكەن و دەڵێت، “داواكارین هاوڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن و ئەو رەگەزنامانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و رەگەزنامەكانی پێشوویان وەربگرنەوە، لەبەر ئەوەی پێویستییان پێیاندەبێت بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی”.

بابەتی پێشتر

نرخی برنج بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی سەربازیی ئەمریكادا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share