وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لە هەرێم تۆمارنەکراوە.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە و هیچ کەسێکیش گومانی نەخۆشییەکەی لێنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، وەک وەزارەتی تەندروستی ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ شاری کەرکوک و پارێزگاکانی عێراق لەرووی دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی تەندروستییەوە، هەروەها ئامار و حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە بە جدی وەردەگرن چونکە رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە رێژەی 50% بۆ 60% پێکدەهێنێت.