جۆکۆڤیچ ناسناوی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا

نۆڤاک جۆکۆڤیچی ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی سڕبیا، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای لە ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی بردەوە و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا (AUS OPEN) لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی ئەنجامدرا.

ئەستێرەکەی سڕبیا لە ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێردا، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (7-6)، (7-6) بردنەوەی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی “گراند سلام”ی بەرزکردەوە.

بەم ناسناوەی ئوسترالیا-وە، “نۆلیتۆ” توانی ژمارەی ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام” لە کاروانی وەرزشییدا بگەیەنێتە (22) و لەگەڵ ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا هاوتا ببێتەوە.

هەروەها دەیەمین ناسناوی کراوەی ئوسترالیایە دەیخاتە هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە، لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانیشدا بە کۆکردنەوەی 2000 خاڵ دەگەڕێتەوە لووتکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share