ڕۆناڵدۆ دژی یوڤی دەوەستێتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئامادەیە لە دادگا دژی یانەى یۆڤانتۆس بوەستێتەوە.

یانەى یۆڤانتۆس بەهۆی مامەڵەى خراپ و فیڵکردن لە بابەتی موچەدا، توشی سزا بووە و 15 خاڵی لێشکێنراوە.

ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەى پێشتر لە سەردەمی کۆرۆنادا داواى لێکراوە موچەکەى دوابخات دواتر 20 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشت پێبدەن.

ڕۆناڵدۆ ئەوکات موچەکەى دواخستووە بەڵام تا ئێستا 20 ملیۆن یۆرۆکەى پێنەدراوە.

هەر بۆیە ئامادەیی خۆی پیشانداوە لە دادگاى تۆرینۆ دژی یانەى یۆڤانتۆس سکاڵا بەرزبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پێکانەکەى دێمبلی قورسە

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share