بومەلەرزەیەك لە ئێران سەدان قوربانی لێكەوتەوە

بومەلەرزەیەك ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 447ی دیكە برینداربوون.

بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر شاری خوی و ناوچەكانی دەوروبەری سەر بە پارێزگای ئازربایجانی غەربی لە باكووری رۆژئاوای ئێران گرتەوە.

بومەلەرزەكە كە لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویدا، زیانی بە ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوون و گشتییەكان گەیاند، بەتایبەت بە دەوروبەری شارەكە و گوندەكان.

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی سەر بە زانكۆی تاران بومەلەرزەكە كاتژمێر 9:44ی ئێوارەی شەممە بە كاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتری رووی زەوی روویداوە.

بابەتی پێشتر

پشووی فەرمی لە پەروەردەی سۆران راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە وەڵامێکی هاوشێوەدا تورکیا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات گەشت بۆ ئەوروپا و ئەمریکا نەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share