پزیشکیان: ئەگەر وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلمان نەدابایەوە ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری دەبووەوە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلی نەدابایەوە، ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری و کۆنترۆڵنەکراو دەبووەوە.

پزیشکیان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران رایگەیاند، “دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوانێکە کە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لەناو دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەو کارەی ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، گورزێکی قەرەبوونەکراوەیە و پێچەوانەی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە”.

وتیشی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێت چیتر لێبوردەیی بەرامبەر بە “تاوانەکانی” ئیسرائیل نیشانبدات و داوایشی لە وڵاتان کرد، هێرشەکەی ئیسرائیل شەرمەزار بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات كە بەشێكی پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان…
Total
0
Share