پیاوێك لەلایەن هاوژین و كوڕەكەیەوە كوژرا

فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا لە كێشەیەكی خێزانیدا كوژرا و بكوژەكان هەڵاتن.

رووداوەكە لە بەغداد روویداوە و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، پیاوێك لەگەڵ هاوژینەكەیدا شەڕ و ناكۆكییان بووە و بەو هۆیەوە كوڕە تەمەن 18 ساڵانەكەی بە هاوكاریی دایكی دەمانچەی هەڵگرتووە و باوكی كوشتووە، دواتر هەردوو تۆمەتبارەكە هەڵاتوون.

پۆلیسی بەغداد لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، دوای كەمێك لە كوژرانی پیاوەكە، هاوژین و كوڕەكەی لە ناوەندی بەغداد دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

كاروانی سەوزكردن دەگاتە قەرەهەنجیر و بانی مەقان

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەكی كوردستان داوای دروستكردنی هێز دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share