عێراق ژمارەی گەشتەکانی بۆ لوبنان زیاددەکات

عێراق ژمارەی گەشتەکانی بۆ لوبنان زیاددەکات و بڕیارەکە لە 21ی شوباتدا جێبەجێدەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، رەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، داواکارییەکی رەسمی ئاراستەی هێڵی ئاسمانی عێراقی کردووە بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی عێراق بۆ لوبنان.

دەشڵێت، وەزیری گواستنەوە لە وردەکاری داواکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژانە، عێراق بەلایەنی کەمەوە دوو گەشت بۆ وڵاتی لوبنان ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوەشدراوە، مەبەستی سەرەکی بڕیارەکە لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانیی و گەشتییارییەکانی نێوان عێراق و لوبنانە، هەربۆیە بڕیارەکە لە 21ی مانگی شوباتەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share