مۆرینیۆ چاوەڕوانی تەلەفۆنێکی چێڵسی-یە

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، ڕاهێنەری یانەی ڕۆما خواستی لەسەر گەڕانەوەیە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی مۆرینیۆوە ئاشکرایکردووە، ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە بێزاربووە لە لاوازی دۆخی دارایی یانەی ڕۆما و ساردوسڕییان لە دابینکردنی یاریزانان و تۆکمەکردنی پێکهاتەی یانە.

بەپێی سەرچاوەکە، خێزانی “مۆو” تاوەکو ئێستا لە شاری لەندەن ژیان دەگوزەرێنن، ئەوەش وایکردووە ڕاهێنەرەکە پەرۆش بێت بۆ گەڕانەوە ڕووەو خولی نایابی ئینگلتەرا، بە تایبەت یانەی چێڵسی.

مۆرینیۆ ئامادەیی دەربڕیوە لە ئەگەری دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر-دا، بۆ جاری سێیەم پۆستی ڕاهێنانی چێڵسی وەربگرێت، بەڵام ئیدارەی تۆد بۆیلی وەڵامێکی نەرێنییان داوەتەوە و هەموو پاڵپشتییەکی پۆتەر-یان کردووە، سەرەڕای ئەوەی یانەکەیان بە جیاوازی (10) خاڵ کەوتووەتە دوای مانچستەر یونایتدی چوارەمی ڕیزبەندیی “پریمەرلیگ”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مارتینێزەوە (فیفا) یاسایەکی نوێ دەردەکات

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: فرۆشتنی كارتی كارەبا دەدرێتە كۆمپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share