بەهای خەڵاتەکانی مۆندیالی یانەکان بزانە..

جامی جیهانی یانەکان بۆ وەرزی 2022-2023 لە مانگی شوباتی 2023 دەستپێدەکات، یارییەکان لە مەغریب بەڕێوەدەچن.

بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، پاڵەوانی جامەکە پێنج ملیۆن یۆرۆ، دووەمیش چوار ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

پلەی سێیەم (2.5) ملیۆن یۆرۆ خەڵات دەکرێت، پلەی چوارەم دوو ملیۆن و پێنجەم (1.5) ملیۆن یۆرۆ بەدەستدەهێنن.

ئەو یانەیەش کە دوایین پلە تۆماردەکات، تەنها (500) هەزار یۆرۆ داهاتی دەبێت، شەشەمیش یەک ملیۆن یۆرۆ کۆدەکاتەوە.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر (10) بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەمین یاریی جامی جیهانیی یانەکاندا یانەی ئەهلی میسڕی لە قۆناغی یەکەمدا ڕووبەڕووی ئۆکلاند سیتیی نیوزلاندی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دادگای فیدراڵی: دەبێت رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share