یەکێتی و پارتی كۆدەبنەوە

دوای ئەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە دەستیپێکرد.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینکی، هێمن هەورامی و ئومێد سەباح، لەلایەن شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەندەوە پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ئێستا لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەستیپێکردووە، بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی کێسەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی…
Total
0
Share