لە هەولێر كەسێك دەستگیركرا.. خۆی كردووە بە مەلا و ژنانی هەڵخەڵەتاندووە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند، كە خۆی كردووە بە مامۆستای ئایینی و نووشتە و فاڵی گرتووەتەوە.

پۆلیس دەڵێت، كەسە دەستگیركراوەكە ژنانی هەڵخەڵەتاندووە.

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:

بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)، تۆمەتبارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیان لە کۆمەڵگای (قەریەتاغ) بە ناوی (م. م. ا) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە ئافرەتان و هاوڵاتییان دەستگیرکرد، کە بە ناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک دەکرد و لە بەرامبەردا بڕەپارەیەکی زۆری لێوەردەگرتن.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر چەندین نوشتە و جادوودا گیرا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 240 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و سبەی دووشەممە کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share