ئەمڕۆ هەینی، لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری بەغداد بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە 161 هەزار و 500 دینارە مامەڵەی پێوەدەكرێت و بە بەراورد بە دوێنێی نرخەكەی دابەزیوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 163 هەزار دیناربوو.
بانكی ناوەندیی عێراق چەندجارێك رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بەرامبەر دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی فەرمی.