نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 41 دۆلار و 22 سەنت و ڕۆژەکەی بە 42 دۆلار و 65 سەنت تەواوکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

کاتژمێر 09:28ی ئەمڕۆ نرخەکە بە ڕێژەی سەدا 1.10 دابەزی و گەیشتە 42 دۆلار و 18 سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی ڕۆژئاوای تەكساس بە 40 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

چاکبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەتای کۆرۆنا و دەرچوونی لە نەخۆشخانە، وایکرد نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ وەستاندنی پاکێجی پشتیوانی کە چەندین مانگە لەگەڵ پارتی دیموکرات مشتومڕی لەسەر دەکات، جارێکی دیکە بووەوە هۆی دابەزینی نرخەکان.

بەگوێرەی گریمانەکانی ئنستتیوت-ی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە 951 هەزار بەرمیل زیادیکردووە. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا 400 هەزار بەرمیل زیادبکات، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی ئەو سوتەمەنییەیە.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی مانگرتنەکانی نەرویج، بەرهەمهێنان لە هەندێک کەرتدا وەستاوە، هەروەها زریانی کەنداوی مەکسیک کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر دەریای ناچار کردووە کۆمپانیاکان چۆڵ بکەن و ئەمانەش هۆکاری دیکەی دابەزینی نرخەکانن.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی قوفڵی لە دەرگاكانی دا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share