بۆردومانی فڕۆكەجەنگییەكان دەستیپێكرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەجەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سەر هێزە چەكدارەكانی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی چەند میدیاییەكی عەرەبی و جیهانی بۆردومانەكەی ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە كەرتی غەززە كردووەتە ئامانج و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراون.

هاوكات سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەكانیان هێرشیانكردووەتە سەر ناوەندێكی سەربازیی سەر بە بزوتنەوەی حەماس كە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەك بەكارهێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share