ئێران وەڵامی بایدنی دایەوە “بڕوامان بە كردار هەیە نەك قسەكردن”

سەبارەت بە پابەندبوونی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە، ئێران وەڵامی وتەكانی بایدنی دایەوە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت، “بڕوامان بە كردار هەیە نەك قسەكردن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات، سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “گرنگی بە وشەكان نادەین، بنەماكانی كار لای ئێمە پشت بە كردار دەبەستێت، چوارچێوەی كاری ئێمە بە پلانێكی گشتگیر دانراوە، بە پشت بەستن بە بریاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێویستە ئەمریكا بەشێوەیەكی تەواو و خێرا بگەرێتەوە نێو ئەو پلانە گشتگیرە هاوبەشە، ئەگەر گەڕایەوە بۆ پابەندییەكانی ئەوكات دەتوانین لەسەر مێزێك دانیشین”.

پێشتر عەلی خامنەئی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، “پێویستە ئەمریكا سەرجەم سزاكانی سەر ئێران لاببات، ئەگەر دەیەوێت ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە”.

دوێنێ یەكشەممە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ سی بی سی-ی ئەمریكی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەمریكا دەگەڕیتەوە بۆ نێو ڕێككەوتنی ئەتۆمی؟، وتی، “نەخێر”.

دواتر جەختی لەوە كردەوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندبوونی بە ڕێككەوتنەكە و كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەمریكا دەگەڕێتەوە نێو ڕێككەوتنەكە.

لەلایەن میدیاكانی جیهانەوە، ئەو وتانەی بایدن وا لێكدانەوەی بۆ كراوە، كە ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران لانابات.

پاش ئەوەی لە ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی گرتە دەست و بە تایبەت پاش كشانەوەی لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران لە 2018، كۆمەڵێك سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
Total
0
Share