چەقەڵێك چووە ماڵێكەوە

چەقەڵێك چووە ماڵێكی قەزای دەربەندیخانەوە و پۆلیسی دارستان دەڵێت، “رێگەی هەڵەکردووە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ئاگادارکرانەوە کە ئاژەڵێکی کێوی لە جۆری (چەقەڵ) لە ماڵێکدا گیری خواردووە و رێگەی هەڵەکردووە، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، پاش ئەوەی چەقەڵەكە لە لایەن کارمەندەکانەوە دەست بەسەرکرا، دواتر گەڕێندرایەوە بۆ سروشت و ژینگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share