لە وڵاتێكی ئەوروپی لە یەك هەفتەدا 17 هەزار بومەلەرزە ڕویداوە

لە هەفتەی ڕابردوودا، نزیكەی 17 هەزار بومەلەرزەی بچوك لە وڵاتی ئایسلەندا ڕویداوە، هۆشداری لە كارەساتی گەورە دەدرێت.

تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لە هەفتەی ڕابردوودا، نزیكەی 17 هەزار بومەلەرزەی بچوك لە وڵاتی ئایسلەندا ڕویداوە، ئەوەش وەك هێمایەك دادەنرێت بۆ ڕودانی تەقینەوەی گەورەی گڕكانی.

هەرچەندە ئایسلەندا كە وڵاتێكی دوورگەییە ڕاهاتووە لەگەڵ بومەلەرزەدا، بەڵام ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا ڕویداوە ئاسایی نەبووە.

بەپێی ناوەندەكانی تۆماركردنی بومەلەرزەی ئایسلەندا، زیاتر لە 17 هەزار بومەلەرزە ناوچەی ڕێكیانیسی لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەرزاندووە.

تەواوی ئەو بومەلەرزانەی لەو هەفتەیەدا ڕویانداوە، تەنها زیانێكی كەمی مادییان بەدوادا هاتووە.

شارەزایان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشدارییانداوە لەوەی، ڕەنگە ئەو ژمارە زۆرەی بومەلەرزە پێشەكی تەقینەوەیەكی گەورەی گڕكان بێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان.. یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share