سەگە بێلانەکانی دەربەندیخان دەبرێنە دەرەوەی شارەکە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەبارەی سەگە بێلانەکانی شارەکەوە بڕیارێکی دەرکردووە و بەوپێیە، سەرجەم سەگە بێلانەکان لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە کۆدەکرێنەوە و دەبرێنە دەرەوەی شارەکە.

لەوبارەیەوە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دەربەندیخان گواستییەوە، بەهۆی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەگە بێلانەکانی شارەکە پەلاماری چەند کەسێکیان داوە و برینداریان کردوون، بۆیە قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاریدا ببرێنە دەرەوەی شارەکە.

بەپێی بڕیارەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتی قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە سەرجەم سەگە بێلانەکان دەگیرێن و کۆدەکرێنەوە، دواتر دەبرێنە دەرەوەی شار و بەرەڵا دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share