گۆڤاری فۆربس ڕیزبەندی 10 بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاودەکاتەوە

گۆڤاری فۆربس ناوی ڕیزبەندی 10 لە بەهێزترین ژنانی جیهانی بڵاوکردەوە، کە خاوەنی هەوادارێکی زۆرن و هەژمونی پیاوانیان لە هەندێک بواری گرنگدا شکاندووە، جێ پەنجەیان لە جیهاندا دیارە.

ئەنگێلا مێرکڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە و یەکەمی ئەو 100 ژنەیە کە گۆڤاری فۆربس وەک بەهێزترینەکان بڵاویکردوونەتەوە لە گرنگترینیشیان ژنە سیاسییەکانن.

یەکەم: ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا

گۆڤاری فۆربس بە سەرکردەی ڕاستەقینەی ئەوروپا وەسفی کردووە، کە ئاواتی منداڵی ئەوە بووە ببێت بە مامۆستا بەڵام گەیشت بەبەرزترین پلەی سیاسی لە وڵاتەکەیدا و فەرمانڕەوایی گرنگترین وڵاتی کیشوەرە پیرەکە دەکات.

دووەم: کریستین لاگارد

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپییە لە ساڵی 2019ەوە، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە لە ساڵی 2011 تاوەکو 2019.

سێیەم: کامالا هاریس

سیاسییەکی ئەمریکییە، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەمەش بووبە یەکەم ژن و یەکەم ئەمریکی ڕەشپێستی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بووە لە ساڵی 2017.

چوارەم: ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، هەندێک بە بەهێزترین ژنی ئەوروپا ناوی دەبەن، وەک وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کاریکردووە لە ساڵانی 2013 تاوەکو 2019.

پێنجەم: میلندا گەیتس

هاوسەری بیڵ گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، سەرۆکی کار و بەڕێوبەری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بووە و ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە پرۆژە و چالاکییە خێرخوازییەکاندا.

شەشەم: مارا بارا

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆرزی ئەمریکییە، یەکەم ژنە کە بەڕێوبەرایەتیی یەکێک لە سێ گەورەترین کۆمپانیاکانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل بکات لە ئەمریکا.

حەوتەم: نانسی پێلۆسی

نانسی پێلوس، 52ەمین سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە، دەرکەوتنی ناوی پێلۆسی دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ڕێکارەکانی لەسەرکار لابردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2019.

هەشتەم: ئانا باتریسیا پۆتین

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمەڵەی بانکی سانتاندێر لە ساڵی 2014.

نۆیەم: ئەبیگێڵ جۆنسن

سەرۆکی کۆمپانیای فیدیلیتی بووە لە 2014، سامانەکەی دەگاتە 15 ملیار دۆلار.

دەیەم: جیل کۆزیارا پۆدرۆ

سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بیمە لە ئەمریکا لە ساڵی 2017ەوە، پێشتریش سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بیمەی تەندروستی بووە لە ئەمریکا.  

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share