کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتوونێکی زۆر دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە ئاڵتوون و بڕێک پارەی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە بڕێك پارە و ئاڵتوونی لێدزاروە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگرێت بەسەر ئەو پارە و ئاڵتوونەدا كەتۆمەتبار دزیبووی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە  و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

بە تاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر شەش کەس سزادران

بابەتی دواتر

وردەکاریی رووداوی کوشتنی ژن و پیاوێک لە ئاکرێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share