سودانی بڕیار لەبارەی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دەدات

بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە کاتژمێر 10:00 ی بەیانی ئەمڕۆوە کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم و حکومەت فیدراڵ لە شاری بەغداد دەستیانپێکردووەتەوە و چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ رێککەوتنی کۆتایی بکرێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
Total
0
Share