سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كاری لیژنە هەمیشەییەكانی راگرت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بڕیارەكە تا ئەوكاتەیە كە سەرۆك و جێگرانی لیژنەكان یەكلادەكرێنەوە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کاری هەموو لیژنە هەمیشەییەكانی راگرت تا ئەوکاتەی بە هەڵبژاردن سەرۆک و جێگرانی لیژنەکان یەکلاییدەکرێنەوە.
وتیشی، “بڕیارەكە دوای ئەوە دێت كە لە دوا دانیشتنیدا ئەنجومەنی نوێنەران پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراكسیۆنی رەوتی سەدری دابەشكرد بەسەر لیژنەکاندا و بەهۆی هەندێ ئاڵوگۆڕ لە ئەندامانی لیژنەکاندا، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان سەرلەنوێ دەنگ درایەوە بەکۆی ئەندامانی لیژنەکان”.
لیژنەکان تائێستا سەرۆکی تەمەن (رئیس السن) بەرێوەیاندەبەن، وەك ئەوەی یاروەیس ئاماژەی پێدا و ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگرانی لیژنە هەمیشەییەکان ئەنجومەن ئەنجامبدرێت.