گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری کەلار سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە لەناو شاری کەلار و لە شەقامی دوو سایدی گەڕەکی سەرکەوتن ماتۆڕسکیلێکی جۆری دوو تایە ژنێکی کرد بە ژێرەوە و برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر لە رووداوەکەدا سەرنشین و لێخوڕی ماتۆرسکیلەکەش برینداربوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە رێکارە یاساییەکانی بەردەوام دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share