دارستانی بانی مەقان بەرفراوانتر دەکرێت

لە چێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر راسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی قۆناغێکی نوێی سەوزکردنی لە دارستانی بانی مەقان دەستپێکرد.

هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، ” دەستمان بە ئامادەکارییەکان بۆ رواندنی نەمام لە پڕۆژەی دارستانی بانی مەقان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ کرد، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکان دەستبەکاربوون بۆ بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکە و سەوزکردنی، هەنگاوی یەکەمیش دروستکردنی گرادۆنی و لێدانی چاڵە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەپشت بەستن بە توانای ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی شارەزا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە”.

لای خۆیەوە ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند، ” بەسوپاسەوە هەڵمەتە یەک ملیۆنییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ نەمام رواندن سنوری هۆبەکەمانی گرتۆتەوە و سەرەتا لە دارستانی بانی مەقان دەست بەئیش کراوە و بڕێکی باش نەمام لەسنورەکەیان دەڕوێنرێت ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر بەرفراوانکردنی دارستانەکان و زیادکردنی رووپۆشی سەوزایی و پاراستنی خاکەکە لە داخوران و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی بەتایبەت لە سنوری بانی مەقان و چەمچەماڵ کە پێویستی بەگرنگی پێدانی زیاترە لە رووی ژینگەییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوانە واحید، پارێزەر: ئەگەر دایک و باوک ڕێگری لە منداڵەکەیان بکەن بۆ خوێندن سزادەدرێن

ڕۆژی 1ی حوزەیران بە ڕۆژی جیهانیی منداڵان، دەستنیشانکراوە. هێشتا منداڵانی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی سواڵپێکردن، بێبەشکردن لە خوێندن و…
Total
0
Share