ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەر دوو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کە لە هەولێر و بەغداد، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدران، کە تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرجکردنی مووچەکانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە، کە هەر پابەندییەک لە سەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێیکردووە و هەرێم هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی هاوکارییان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشانداوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاساو و بیانووانەی کە بەغداد بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.
دەشڵێت، کۆبوونەوەکە جەختیکردەوە کە ئێستا هەموو لایەک چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی فیدراڵ دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان هەردوولا بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان هاتووەتە ئاراوە، کە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هیچ بیانوویەک لە بەردەم وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ خەرجنەکردنی شایستە دارايیەکانی هەرێم نامێنێت بە تایبەتیش کە هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە لیستی مووچە و ژمارەی وەزیفیی و تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە و وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم و بە بانکیکردنی مووچەی هەرێم و ناردنی رێژەی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم جێبەجێکراون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share