لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا هێرش کرایەسەر کەناڵێک

لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا لەناو دەزگای میدیایی لوبنان (LBCI) دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی بۆمبێک بووە کە لەلایەن دوو کەسەوە فڕێدراوە.

بۆمبەکە لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی کەناڵەکە تەقیوەتەوە و زیانەکانی تەنها ماددی  بوون.

دەزگای پەخشی لوبنان رایگەیاندووە، کە جەختدەکەنەوە لەوەی دەنگێک بن بۆ ئازادی و بەرگریکردن لە لوبنان.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە کەناڵەکە ئەنجامیداوە، هۆکاری ئەو هێرشە بەرنامەیەکی کۆمیدی بووە بەناوی “تعا قلو بيزعل” کە لەوکاتەدا لە پەخشی راستەوخۆدابووە و دوو لە پێشکەشکەران و ئامادەکارانی بەرنامەکە باسیان لەوەکردووە هەڕەشەی هێرش و کوشتنیان لێکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە

میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، هاککەرانی عێراقی ژمارەیەک لە پێگە ڕەسمییەکانی حکومەتی ئێرانیان هاککردووە، هێرشەکەش لەدەرەوەی ئێرانەوە ئەنجامدراوە. بەپێی ئەو…
Total
0
Share