لە خورماتوو پێنج تیرۆریست كوژران

هێزە تایبەتەكانی عێراق كوژرانی پێنج تیرۆریستیان لە خورماتوو راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە تایبەتەكاندا لە سنووری قەزای خورماتوو پێنج تیرۆریست كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئۆپەراسیۆنەكە بە فڕۆكەی جەنگی ئەنجامدراوە و هێزە تایبەتەكان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزی سەربازیی جێگیركراو لە خورماتوو هاوكاربوون و دوای بۆردومانەكە، تەرمی پێنج تیرۆریست دۆزراونەتەوە كە دووانیان دەناسرێنەوە و سێ تیرۆریستەكەی دیكە تەرمەكانیان شێواون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share