کەریم بنزیمەى فەرەنسی دەیەوێت ئاستی خۆی لە مۆندیالی یانەکاندا بەرزبکاتەوە و ناسناوەکەى بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.
مۆندیالی یانەکان یەکی مانگی دوو بۆ 11ی هەمان مانگ لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.
ڕیاڵ مەدرید وەک پاڵەوانی ئەوروپا بەشداری ئەو بۆنە جیهانییە دەکات و لە قۆناغی پێش کۆتاییەوە دەستپێدەکات.
کەریم بنزیمە ئەم وەرزە ئاستی وەک پێویست نییە و لە ڕووی گۆڵکردنەوە ئامارەکانی لاوازن بە تایبەت بە بەراورد بە وەرزی ڕابردوو کە گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا بوو