پاریس، میلانی لە هاوکێشەی سانچێز کردووەتە دەرەوە

یانەی پاریس سان جێرمان لە واژۆکردنی گرێبەستی ڕیناتۆ سانچێز نزیکبووەتەوە، لە بەرامبەردا میلان بە بێهیواییەوە لە دانوستاندنەکان کشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی، ڕیناتۆ سانچێزی تەمەن 24 ساڵ نزیکبووەتەوە لەگەڵ نوێنەرانی یانەی پاریس سان جێرمان بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بگات، بەهۆیەوە بۆ ماوەی چوار وەرز درێسی یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا دەپۆشێت.

یانەی لیلی فەرەنسی هەڵوێستی یاریزانەکەی بەلاوە گرنگە، یاریزانەکەش پاریسی هەڵبژاردووە، لەبەر ئەو هۆکارە ڕێگرییان لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ نوێنەرانی پاریس نەکردووە بەو مەرجەی بڕی گونجاویان بەدەست بگات، کە 28 ملیۆن یورۆیە.

سانچێز تاوەکو 2023 گرێبەستی لەگەڵ لیل واژۆ کردووە، لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری و باڵەکاندا یاری دەکات، پێشتر لەلایەن میلانەوە داواکراو بوو، بەڵام بەهۆی بەرەوپێشچوونی ڕەوتی دانوستاندنەکانەوە لەگەڵ پاریس، ئیتاڵییەکان کشاونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی: شێت نیم، ئەمساڵ لە پار بەهێزترین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share