ستیفان کوری: تیمەکانی (NBA) دەیانەوێت دامانبماڵن

ستیفان کوری، ئەستێرەی جیهان و تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز دووپاتی دەکاتەوە، لەم وەرزەدا تیمەکەی ڕووبەڕووی کێبڕکێیەکی توندی ڕکابەرەکانی دەبێتەوە.

کوری بە “ESPN”ی ڕاگەیاندووە، “ئاسانە بۆ ئێمە بەردەوامی بە وزە و گوڕوتینی وەرزی ڕابردوو بدەین، لەبەرئەوەی دەمانەوێت بەو ئاستەوە بەردەوام بین، دەشزانین پارێزگاریکردن لە ناسناوی پاڵەوانی وەرز قورسترین شتە لە بواری باسکەدا، ئەو تیمانەی دەتوانن ئەو کارە بکەن کەمینەن، چونکە ڕکابەرەکانمان لەم وەرزەدا دەیانەوێت دامانبماڵن، پێویستە ئەو ڕاستییە قبوڵبکەین و هەوڵی بەرەوپێشچوون بدەین.”

دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی هاوینەی 2022، ستیفان کوری گەڕایەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا.

باشترینی جیهان دووپاتی دەکاتەوە، کە بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوە سەر ڕۆتینی وەرز و دەیەوێت بەوپەڕی توانایەوە یاریی باسکە بکات.

بابەتی پێشتر

پیکێ کۆڵنادات، بە ئەتلەتیکۆ ڕازی نییە

بابەتی دواتر

پێرێز چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی گواردیۆلا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ دەچێتە چ یانەیەكەوە؟

دی ماریزیۆ ناوی ئەو یانانەی ئاشكراكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پەیوەندی پێیانەوە ناكات. دی ماریزیۆ بەناوبانگترین ڕۆژنامەنوسی گواستنەوەكان…
Total
0
Share