هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە ئەوانەی ئامێرەکانی بیناسازییان پێیە رێگەیان پێنادرێت بچنە شەقامەکانی (100 مەتری، 60 مەتری و 30 مەتری).

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، “خاوەنی ئامێرەکانی بیناسازی لە جۆرەکانی (بلدۆزەر، شۆفڵ، عادیلە، گرێدەر و هاوشێوەکانیان) ئاگاداردەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئامێرەکانیان بێنە ناوشەقامە بازنەییەکانی (100مەتری، 60مەتری، 30مەتری)”.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، “لە کاتی هاتنیان بۆ کاری پێویست یان بۆ پڕۆژەیەک دەبێت پێشتر رەزامەندیی هاتوچۆی ناوشار وەربگرن و دەبێت لەو کاتانەشدا گواستنەوەیان بە(فلات) بێت نەک بە رۆیشتنی ئاسایی”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی: رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكاندا گەیەندراوەتە كەمترین ئاست

بابەتی دواتر

چێڵسی نوێ ڕیکۆردی شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share