نەوەی نوێ بۆ بەشداریكردن لە حكومەت بڕیاریدا

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشداریی حكومەتێك ناكەین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت و ئەگەر تاوەكو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆنەبێَتەوە ئەوا محەمەد سلێمان سەرۆكی بە تەمەنی پەرلەمان دەستلەكاردەكێشێتەوە.

وتیشی، ” داوامان لێكراوە بەشداریی حكومەت بكەین و قسەی ئێمە ئەوەیە بەشدار نابین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت و وەك ئۆپۆزسێۆن دەمێنینەوە”.

ئاشكراشیكرد، ئەندامەكانمان لە پەرلەمان دەنگدەدەن بە كاندیدێك بەو مەرجەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی پارتی بێت و نامانەوێت سەرۆك وەزیران لە دەسەڵاتی پارتیدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share