نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەک پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێدەکات

ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ پلانی هەیە ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێ بکات و بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکەدا بکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ (IOM) لەگەڵ  قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری ناحیەی بەکرەجۆو نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگاو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبووەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا  لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ (IOM) باسی لەوەکرد سەرەڕای پرۆژەکانی هەلی کار و دەستگیرۆیی پرۆژەی بچوک، پلانییان هەیە لەمساڵدا ژمارەیەکی زیاتر پرۆژەی خزمەتگوزاری لەسنوری سلێمانی بەتایبەت لە بواری پەروەردەو ئاو و ئاوەڕۆ و رێگاوبان و تەندروستی ئەنجامبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ لێپرسراوانی سلێمانی دەکەن.

لە چەند ساڵی رابردودا رێکخراوی (IOM) بە بودجەی زیاتر لە دوو ملیۆن و  600هەزار دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێکردووە و هەلی کاری بۆ هەزاران کەس رەخساندووە، بۆ ئەم ساڵ دەیەوێت پرۆژەکانی زیاتر پەرەپێبدات و خزمەتی زیاتری سلێمانی بکات.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگانە بە ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش دەدرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share