بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون

بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون.

رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بؤرایگەیاند، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند رێنماییەك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەركراون كە لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكەوە هاوردەدەكرێن كە پێویستە بڕاوە، سووتاو، ژێرئاوكەوتوو نەبن و ئێرباگ و مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا بێت.

وتیشی، “زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل ماوەی ساڵێكە پشكنینان بۆ كراوە و دراونەتە لیژنە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدەن بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات. وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی…
Total
0
Share