هاندەرانی ڕیاڵ داوای دوو یاریزان لە ئەنچیلۆتی دەکەن

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فشاریان دروستکردووە، بۆ بەرزکردنەوەی دوو یاریزانی لاوی تیمی “کاستیا” بۆ پێکهاتەی یەکەم.

“تۆتاڵی کریستیانۆ” پێگەیەکی ناوداری “مەدریدێستا”یە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دوای شکستی یانەی شاهانە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بەرشلۆنە، وێنەی دووان لە یاریزانە لاوەکانی “کاستیا”ی بەبێ کۆمێنت بڵاوکردووەتەوە، یاریزانەکانیش بریتین لە، سێرجیۆ ئاریباس و ڤینیسیۆز تۆبیاس.

یەکەمیان لە پێگەی ناوەند یاریدەکات، لەم وەرزەدا (20) یاریکردووە، نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

دووەمیان لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست یاریدەکات، بەڕازیلییە و بە گەوهەری داهاتوو وەسفدەکرێت.

زۆرینەی هاندەران “ڕیاکشن”یان بۆ بابەتەکە هەبووە، داوایانکردووە ئەو دوو گەنجە بۆ پێگەکانی لوکا مۆدریچ و دانی کارڤاخال تەرخانبکرێن، کە لەم وەرزەدا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی. ڕادوکانو به‌…
Total
0
Share