فڕۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە راگرتووە.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاشکرایکرد، “سەرجەم گەشتیاران و ئەو هێڵە ئاسمانییانە ئاگاداردەکەینەوە کە لە فڕۆکەخانەکە کاردەکەن سەرجەم جوڵە و گەشتەکان راگیراون”.

هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد بۆ بارودۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە 100 مەتر دەگەڕێتەوە، وەک فڕۆکەخانەکە رایگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەهەر گۆڕانکاری و بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە گەشتەکان ئاگاداردەکرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

شیرین یونس: كە نووسینەكەی سەرۆكی حكومەتم بینی تێگەیشتم ئەو پیاوە حكومەتی پێ بەڕێوەناچێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێرەکەیەوە بارهەڵگرێک وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share