هەنگاوێكی نوێ لەبارەی نرخی دۆلار گیرایەبەر و ئەمڕۆ ئەنجامەكەی دەركەوت

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی خۆی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 219 ملیۆن و 978 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، کە 50 ملیۆن و 50 هەزار دۆلاری بە نەقدی بە بازاڕەکان و 169 ملیۆن و 928 هەزار دۆلاریشی بۆ حەواڵە فرۆشتووە، کە ئەمە زۆرترین بڕە لەماوەی یەک مانگ و نیوی رابردوودا کە لەیەک رۆژدا خستبێتییە بازاڕەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بازاری دۆلارەکەی سلێمانی تا 155هەزار و 500 دینار دابەزی، بەڵام دواتر بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە”.

باسیلەوەشکرد، “ئەگەر بانکی ناوەندی لەسەر ئەم هەنگاوەی بەردەوام بێت، بە دڵنیاییەوە دۆلار دەگاتەوە ئاستی پێشووی خۆی”.

جەبار گۆران جەختیلەوەش کردەوە، “حکومەتی عێراق هەر کارێکی کردووە، دەبێت نرخی دۆلار دابەزێنێت، چونکە ئابووری وڵاتەکە بەرگەی ئەو بەرزبوونەوەیە ناگرێت و دەڕوخێت، چونکە وڵاتێکە بەرهەمی ناوخۆی کەمە ئاستی بژێوی خەڵک دادەبەزێت”.

 

بابەتی پێشتر

قائیمقامی پێنجوێن: لەبەر رێزی خەڵكی پێنجوێن سبەی دەچمەوە سەر کارەکەم      

بابەتی دواتر

مودریک بۆ چێڵسی و سێ یاریزان بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share