بومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری خارپێتی لە باکوری کوردستان هەژاند و تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددیەکانی نەزاندراوە.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک پارێزگای خارپێتی لە باکوری کوردستان هەژاندووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 17.9 کیلۆمەتر روویداوە”.

تا ئێستا میدیاکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە زەرەر و زیانی بومەلەرزەکە ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پێشتر

کازم ساهر هۆکاری ئامادەنەبوونی لە ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداوی 25 ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەریتانیا شەش کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share