دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە.
یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای فەرەنسیە کە هەمیشە یانەى نمونەیی و خەونی زێدان بووە.
ئەوەى تریان ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەى یۆڤانتۆسە کە سەردەمی زێڕینی خۆی لەوێ دەستپێکردووە.
زۆربەى ڕاگەیاندنەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کە زێدان وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى یوڤی وەردەگرێت و دەچێتە جێگەى ئالێگری ڕاهێنەری ئێستا.