مۆدریچ.. ئەسیستێک بە گرێبەستی وەرزێک

ئەستێرەی کرواتی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لوکا مۆدریچ جارێکی دیکە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە بابەتێکی حەتمی.

لەدوواین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لوکا مۆدریچ ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و 120 خولەکی تەواو یاریی کرد.

لە خولەکی 80سەرکەوتوو بوو لە ڕەخساندنی گۆڵی یەکەمی یانەی شاهانە، کە بە هۆیەوە ئەنجامەکەیان هاوتا کردەوە و خۆیان لە ڕیمۆنتادای چێڵسی ڕزگار کرد.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەو بارەوە نووسیویەتی، لوکیتا لە ئەیلولی 2022 تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێ دەکرێتەوە، چونکە لە پێشووشدا ڕوویداوە، هەر کاتێک ئاستی بەرز بووبێت، یان خەڵات و ناسناوەکانی بەدەست هێنابێت هاوشێوەی باڵۆن دۆری 2018، ڕاستەوخۆ گرێبەستی نوێی پێشکەشکراوە.

بابەتی پێشتر

داوای بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی دەکرێت

بابەتی دواتر

پێشنیازێکی پۆگبا ئاگری بەرداوەتە ژووری جل گۆڕینەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو ئێستا دوو یانە ئامادەبوون گرێبەستی پێشکەشبکەن. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی…
Total
0
Share