هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکردەوە

ئەمشەو لە سەنتەری شاری قەڵادزێ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت بازگەیەکی کاتی دانرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ” لەپێناو بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان ئەمشەو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ بازگەیەکی کاتی دانرا بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا لەژێر تۆشنایی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” جێگیرکردنی ئەم بازگە کاتییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یاخود هەر حاڵەتێکی تاوانکاریی بەردەوامی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری…
زیاتر ببینە

شۆفێرێک دەستگیرکرا کە تابلۆی ساختەی بەکارهێناوە و فسفۆری شەقامەکانی شکاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کە شۆفێرێکیان دەستگیرکردووە بە مەبەست فسفۆڕی سەر شەقامەکانی شکاندووە بۆ شاردنەوەی کارەکەی تابلۆی ساختەی…
Total
0
Share