لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە دراوە

سەردانە چاوەڕواننەكراوەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد كە وابڕیارە سبەینێ ئەنجامی بدات لە كاتێكدايە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە چڕی هەوڵەكانی خستەگەڕ كە بەغداد 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە سەرۆك بافڵ ئامادەی بوو بڕیاری ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە دراوە.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 400 ملیار دینارەكە لە بانكی ( تی بی ئای) بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە دەكات و وەزارەتی دارایی عێراقیش كەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە دەنێردرێت بۆ هەرێم تاوەكو پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2023 دەكرێت و بە فەرمی ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی هەرێم لە بودجەدا جێیدەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کوەیت بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئیماراتی بردەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ مەسرور بارزانی دەگاتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share