لێکۆڵەرێکی کورد بە 9 ساڵ زیندانی سزادرا

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئاشکرایکردووە، کامیل ئەحمەدی کە لەدایکبووی شاری مهابادە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە 9 ساڵ زیندانی و 600 هەزار یۆرۆ سزادراوە.

کامیل ئەحمەدی، لێکۆڵەر و کۆمەڵناسی کورد، بەهۆی چەند تۆمەتێک کە دادگا ئاڕاستەی کردووە، لەوانە هاوکاری وڵاتانی دژبە کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە دەستگیرکراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، کامیل بەوە تۆمەتبارکراوە کە داتا و ئاماری ناڕاستی داوەتە ڕێکخراو و وڵاتانی دەرەوە کە ئەمە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ئێران هەبووە.

کامیل ئەحمەدی ساڵی ڕابردووش ماوەی 100 رۆژ لە زینداندا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو، ناوبراو مافی هەبوونی پارێزەری بۆ بەرگری لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لێزەوت کرابوو.

لێکۆڵینەوەیەکی کامیل ئەحمەدی بەناونیشانی (پڕخەسارترین نەریتەکان لەسەر منداڵان لە ناوچە پەرواێز خراوەکان) وەک داتا و هۆکاری تۆمەتبارکردنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەکار هێنراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم لێکۆڵینەوە پرۆژەیەکی توێژەرانە بووە و ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بابەتە ئاگادار کراونەتەوە، کەچی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ پڕکردنەوەی سیناریۆی دژ بە چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و لێکۆڵەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم بابەتە بە تاوان دەبینن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر ئەم پرسە پێی وایە ڕاگرتن و زیندانیکردنی کامیل ئەحمەدی بۆئەوەیە لێکۆڵینەوەکانی ئەو توێژەرە کوردە بوەستێنێت لەسەر کەمتەرخەمی و پەراوێزختسنی خەڵکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، چونکە ئەم لێکۆڵینەوانە نیشانی دەدات کە چۆن کەمینەیەک لە ئێران خاوەنی دەسەڵات و هێز و پارەن و زۆرینەیەک چۆن پەراوێزخراون.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆنا و تەقینەوەی کەشتییەکی نەوتی لە سعودیە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی عێراق لە  تورکیا: ژمارەیەک سکاڵا لە دادگاکانی فەرەنسا دژی تورکیا لەسەر نەوتی هەرێم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share